مەلایەكی سلێمانی بە فیتی لاهوور جەنگی دژی سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان قسە دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەلایەكی سلێمانی بە فیتی لاهوور جەنگی دژی سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان قسە دەكات

پاش بێهیوابوونی لاهوورە لە وێنەگرتنێكی سێڵفی لەگەڵ پاپا

مەلایەکی توندڕەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە فیتی لاهوور جەنگی، دژی سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان قسە دەكات.

پاش ئەوەی لاهوور جەنگی بێهیوابوو لەوەی لە میانی سەردانەكەی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق، سێلفییەکی لەگەڵدا بگرێت، مەلایەكی لە سنووری سلێمانی بە ناوی (تاهیر کەلباشی) تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردۆتەوە و تێیدا دژی هاتنی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان قسە دەكات و سووكایەتیی زۆریش بە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان دەكات.

ئەم هەڵوێستەی مەلا تاهیر کەلباشی لە لایەن پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگییەوە بایەخێكی زۆری پێدراوە و وادەردەكەوێت قسەكانیشی لە لایەن لاهوورەوە پێشوەختە گوێی لێگیرابێت.

لەلایەن خۆیەوە  ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١، جەواد سوار، چالاكی بواری مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئێمەی كوردستانییان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی هاتنی قەداسەتی پاپا دەكەین بۆ سەر خاكی پیرۆزی هەرێمی كوردستان، خاكێك كە پارێزراوترین هێلانە بووە بۆ ئاوارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بە تایبەتی بۆ برا مەسیحیەكانمان و ئایینەكانی دیكە بەبێ‌ جیاوازی، خاكێك كە بە فرە نەتەوە و فرە ئایین و فرە كەلتوور و فرە زمان و دیالێكت و پێكەوە ژیان رازاوەتەوە.

جەختیشی كردەوە، ئەوانەی دژی هاتنی قەداسەتی پاپان، وتار لە دژی هاتنی دەدەن، ئەوانە دژی پێكەوە ژیان و ئاشتین و تامەزرۆی بینینی خوێنڕشتنی موسڵمانان و مەسیحیەكانن و داعشئاسا بیر دەكەنەوە.

 

 

ب.س