له‌ هه‌رێمى كوردستان سێ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان سێ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 198 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 6/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 198 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، سێ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌‌‌، 151 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٤)
١. پشکنین: (٤٧٠٦ پشکنینی نوێ)
• (١٧٣٤) هەولێر
• (٩١٢) سلێمانی
• (١٩٧٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٩٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٩٨ تووشبووی نوێ)
• (٦٣) هەولێر
• (٣٧) سلێمانی
• (٩٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥١ چاکبوون)
• (٦١) هەولێر
• (١٠) سلێمانی
• (٨٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢١٩٦٤٩ (٤٣٧٢١٥ هەولێر، ٢٥١٨٩٨ سلێمانی، ٥٢٢٩٦٣ دهۆك، ٧٥٧٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٠٢٥٦ (٣٨٥٢٢ هەولێر، ٣١٧٨٢ سلێمانی، ٣٦٨٤٨ دهۆك، ٣١٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٣٥٣ (٣٦٥٠٨ هەولێر، ٢٩٤٤٤ سلێمانی، ٣٥٤٤١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٣٦٩ (١٠٧٤ هەولێر، ٦٢٨ سلێمانی، ٦٦٦ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٣٤ (٩٤٠ هەولێر، ١٧١٠ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی ئازار ٢٠٢١