پاپای ڤاتیکان وتارێکی لە شوێنەوری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار، پێشکەش کرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەر و کەسایتییە ئاینییەکانی ئایینە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی شوێنەواری ئوری کرد.
پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا رایگەیاند، ئایین و پەیامە ئاسمانییەکان، برایەتیی پەیرەوانی ئەو ئایینانە بەهێزتر دەکات.
پاپای ڤاتیکان هەروەها رایگەیاند، پێویستە هەمووان پێکەوە کار بکەن، هاوکاریی یەکتر بکەن و پەیامی ئاشتی بڵاو بکەنەوە.
پاپا فرانسیس جەختی لەوەش کردەوە، کە بە هاوکاریی هەموو مرۆڤایەتی ئاشتی لە جیهان بەرقەرار دەبێ.
پاپا ئاماژەی بەوەش کرد، کە تیرۆر، ئیمان و رۆحی برایەتیی مرۆڤەکان لەناو دەبات.