كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پاپای ڤاتیکان گەیشتە شوێنەواری ئور

پاپای ڤاتیکان گەیشتە شوێنەواری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 6-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ بووەوە و بە فڕۆکە بەرەو پارێزگای زیقار بەڕێ کەوت.

کەمێک لەمەوبەر، پاپا فرانسیس گەیشتە شوێنەواری مێژوویی ئور و لەگەڵ نوێنەری مەزهەب و ئایینەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان،کۆ بووەوە.

رۆژی هەینی 5-3-2021، پاپا فرانسیس بە سەردانێکی مێژوویی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە 7-3-2021ش سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.