به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه، له هه‌ولێر فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێ و وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند چالاكییه‌كی تایبه‌ت به ئافره‌تان، دیاری به‌سه‌ر 20 خانه‌واده‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعشدا دابه‌ش ده‌كرێ.
شه‌هێن خاڵه حه‌سۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری شه‌هیدان له فێستیڤاڵه‌كه، به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه 8/3/2021، له پاركی گوڵان تاوه‌ر له هه‌ولێر، فێستیڤاڵێك به ناوی "بووكی كوردستان" كه ئاماژه‌یه بۆ شه‌هید له‌یلا قاسم به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه فێستیڤاڵه‌كه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ رۆژینه، كاتژمێر 03:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كا و له چه‌ند به‌شێك پێك دێ، سه‌ره‌تا كاری ده‌ستی ئافره‌تان نماییش ده‌كرێ، دواتر نماییشی جلوبه‌رگ ده‌كرێ، هه‌ر له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خانه‌واده‌ی 20 شه‌هیدی شه‌ڕی داعش به پێدانی 400 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ماڵێك له‌وانه‌ی منداڵی وردیان هه‌یه و باری داراییان باش نییه، هاوكاری ده‌كرێن.
دواتریش چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری و وه‌رزشیی تایبه‌ت به ئافره‌تان به‌ڕێوه ده‌چێ، هاوكاریی فێستیڤاڵهكهیش له‌لایه‌ن كه‌سانی دڵسۆز و چه‌ند بزنسمان و كاربهدهستێكهوه بووه و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌ش خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ناوی فێستیڤاڵه‌كه‌ش، ئاشكرای كرد، شه‌وی پێش له سێداره‌دانی له‌یلا قاسم، به دایكی گوتبوو سبه‌ی ده‌بمه بووكی كوردستان، بۆیه وه‌كوو ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌هید له‌یلا قاسم، فێستیڤاڵه‌كه به ناوی "بووكی كوردستان"ـه‌وه‌یه.