كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چاودێرێك: ئەوكاتەی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا بەرگری دەكرد عەلی باپیر لە مانگی هەنگوینیی ژنی سێیەمی بوو

”ناوێرێت بەیاننامەیەك لە ساڵڕۆژی تیرۆركردنی مەلا عەبدوڵای قەسرێ دەربكات خێرە لە خەمی سیخوڕاندایە؟“

چاودێرێكی سیاسی ڕەخنەی توند لە عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەگرێت و رای دەگەیەنێت كە ئەوكاتەی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكرد، ئەو لە مانگی هەنگوینیی ژنی سێیەمیدا بوو. دەشپرسێت لە كاتێكدا عەلی باپیر ناوێرێ بەیاننامەیەك لە ساڵڕۆژی تیرۆركردنی مەلا عەبدوڵای قەسرێدا دەربكات، خێرە لە خەمی سیخوڕاندایە؟
ڕۆژی هەینی ٥ی ئاداری ٢٠٢١، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بە سیاسیكردنی كەیسی تاوانبارانی حوكمدراوی بادینان و موزایەدەكردن بە كەیسەكەیانەوە، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی لە پارێزەرانی كەیسەكە كرد.
لەمبارەیەوە د. رێبین سه‌لام، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، عەلی باپیر ڕۆژێك لە ڕۆژان سه‌ردانی پرسه‌ی شەهیدێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووە و لە خەمی فرمێسكی منداڵێكی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه‌، دەستی بەسەری منداڵە شەهیدێكی كوردستاندا نەهێناوە، ئیتر بە چ مافێك دێت باس لە ئازادی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان دەكات؟
بە بڕوای ئەو مامۆستایەی زانكۆ، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵ لە بەرامبەر دۆسیەی تیرۆركردنی سەركردەكانی حزبەكەی خۆی، دەبێت لێی بپرسرێتەوە، چونكە ”ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢١ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی مەلا عەبدوڵای قەسرێ بوو، كەچی عەلی باپیر نەوێرا له‌و یادەدا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و بڵێت كێ شه‌هیدی كرد، ، خێرە لە خەمی سیخوڕاندایە؟ وەڵامەكە ئەوەیە كە ئه‌وان فێرن له‌ نیوه‌ی رێگادا خه‌ڵك به‌جێده‌هێڵن تەنانەت هاوڕێ و هاوخەباتەكانی خۆشیان، هەر ئەوان بوون دەپاڕانەوە تا به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ن، كه‌چی ئێستا كەوتوونەتە سه‌نگه‌رگرتن لە حكوومه‌ت، ئێستاش موجامەلەیەكی لەڕادەبەدەری پەكەكە دەكات“.
پرسیاری ئەوەشی كرد ”ئەو خۆنمایشكردنەی عەلی باپیر لەپای چییە؟ ئەی بۆچی ئەو كاتەی كەركووك و نیوەی خاكی باشووری كوردستان بە خەڵك و خاكەوە فرۆشرا، نەیوێرا ورتە بكات و قورئانیشی بە دیاری پێشكەش بە خیانەتكاران دەكرد، ئەو كاتەی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكرد و داستانی قارەمانی بەرامبەر بە میلیشیاكان تۆمار دەكرد، عەلی باپیر لە مانگی هەنگوینیی ژنی سێیەمیدا بوو، ئیتر ئەم خۆنمایشكردنە بێتامەی بۆ چییە؟“.