كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لاهوور جەنگی بۆ وێنەیەك لەگەڵ پاپا لە سلێمانییەوە دەچێتە بەغدا بەڵام خەونەكەی نایەتە دی

دەیان دەست ماچ دەكات تاوەكوو ناوی دەخەنە لیستی بەشداربوانی مەراسیمەكە

لاهوور جەنگی بۆ وێنەگرتن لەگەڵ قەداسەتی پاپا، لە سلێمانییەوە دەچێتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەدان كەسی دیكەدا لە مەراسیمێكی بەرفراواندا ئامادە دەبێت، كەچی بانگەشەی درۆیینە بە هاتنی پاپاشەوە دەكات.

پاش هاتنی قەداسەتی پاپا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، لاهوور جەنگی لەگەڵ سەدان بەرپرسی عێراق و كەسایەتییە جۆراوجۆرەكان، بەشدارییان لە مەراسیمێك كرد كە بۆ ماوەیەكی كورت پاپا تێیدا ئامادە بوو. دواتر لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر لە تویتێكدا وای بڵاو كردەوە گوایە ئەو پێشوازی لە پاپا كردووە.

ئەو مەراسیمەی لاهوور جەنگی تێیدا بەشدار بوو، بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە كەناڵەكانەوە دەگوازرایەوە و هەموو خەڵكی دەیانبینی كە زیاتر لە ١٠٠ كەس لەو مەراسیمە بەشدار بوون و لە هۆڵێكدا كۆكراونەتەوە و بۆ ماوەیەكی زۆر كورت لە دوورەوە پاپایان بینیوە، بە ڕادەیەك كە لاهوور جەنگی هەر بەقەد ئەندامانی ئەو تیپی هەڵپەڕكێیە پاپای بینیوە كە لە سەرەتای گەیشتنیدا بۆ عێراق بە سەمای عێراقییەوە پێشوازییان لێی كرد.

لاهوور جەنگی كە لە سلێمانییەوە بۆ وێنەگرتنێك لەگەڵ پاپا چۆتە بەغدا، خەونەكەی نەهاتە دی و تەنانەت تەوقەكردنێكیشی بە قسمەت نەبوو.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لاهوور جەنگی دەیان دەستی ماچ كردووە تاوەكوو ناویان خستۆتە لیستی بەشداربوانی مەراسیمەكەی بەغداوە، ئەگینا هیچ كەسێك داوای بەشداریكردنی لێ نەكردووە.

 

 

 

ب.س