كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داقووق... سەرباری قەدەغەكردنی هاتوچۆ جووڵەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسێكی كورد ئاشكرای كرد كە سەرباری سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە داقووق، جووڵەی چەكدارانی ڕیكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنوورەكە بەردەوام بوو.

هیوا رەشید بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند كە ئاشكرابوونی چەك و جبەخانەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارۆچكەی داقوق، بە تایبەت لە ناوچەی دۆڵی چای و دەوروبەری، دەیسەلمێنێ كە داعش لە هاتوچۆ و جووڵە نەوەستاوە.

گوتیشی لە ماوەی ئەم سێ رۆژەی رابردوودا كە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە، بە گوتەی هێزە ئاسایشییەكان، لە نێوان بازگەكان و پارێزگای كەركووك و شارۆچكەی داقووق، ئەندامانی داعش گیراون.