سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بەمزووانە ژمارەیەکی زۆرتری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند: "چاکبوونەوەمان لە پەتای کۆڤید-19 ئەمڕۆ دەست پێ دەکات، لەگەڵ یەکەم پێدانی ڤاکسین".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "بەم زووانە ژمارەیەکی زۆرتری ڤاکسین دەگەن و راستەوخۆ بۆ کوردستان و لەڕێی بەغداوە".