پارێزه‌ر و توێژه‌رێکی یاسایی لەبارەی دانپێدانانی ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان رایگەیاند: "ئه‌و دانپێدانانه شتێكی باش بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه دادگا له‌خۆیه‌وه هیچ كه‌سێك سزا نادات و بڕیاری كوێرانه به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنێت".
دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، پارێزه‌ر و توێژه‌ری یاسایی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی کەناڵی (كوردستان24)، سەبارەت بە دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕی ده‌ستگیركراوانی بادینان رایگەیاند: "هه‌رچه‌ند دوا بڕیاری دادگا هێشتا ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵام دانپێدانانه‌كه روون و ئاشكرایه و بۆ رای گشتیش شتێكی باش بوو، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام، هه‌وره‌ها بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه دادگا له‌خۆیه‌وه هیچ كه‌سێك سزا نادات و بڕیاری كوێرانه به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنێت، جۆرێكیش له متمانه و هێوربوونه‌وه به‌و شڵه‌ژانه ده‌دات، كه له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گرووپه هاتبووه ئاراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته رێگه به دادگای پێداچوونه‌وه‌ش بدرێت رێڕه‌وی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه بگرێته‌به‌ر و كاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه بكات و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری دادگا و سه‌روه‌ری یاسا زیاتر به‌رجه‌سته بێت.
لەبارەی ئەوەی كه هه‌ندێك جار ده‌گوترێت دانپێدانانه‌كان له‌ژێر فشار ده‌درێن، ئه‌و تویژه‌ره یاساییه گوتی: "ئه‌وه‌ی كه به‌چاو بینرا هیچ له‌وه ناچێت له‌ژێر فشار دانیان به راستییه‌كاندا نابێت و دانپێدانانه‌كان به ڕوونی و ئاشكرایی له‌به‌رده‌م كامێرا‌كان بڵاوكرانه‌وه و گوتیشی: هه‌موو تۆمه‌تبارێك له كاتی دادگاییكردندا ئه‌و به‌هانه‌یه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌ژێر فشار دانپێدانانم لێ وه‌رگیراوه"، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌سی تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه سكاڵا بكات، یاساش رێگه‌ی پێداوه، به‌ڵام پێویسته كه‌سی تۆمه‌تبار گوته‌ی خۆی به به‌ڵگه بسه‌لمێنێت و ناكرێت هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پاساوه‌ی هێنایه‌وه راسته‌وخۆ ئازاد بكرێت".
ئاماژەشی بەوەدا، کە وه‌رگرتنی دانپێدانان ته‌نها قسه‌كردێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌تا پۆلیس دانپێدانانه‌كه وه‌رده‌گرێت، دواتر لێكۆڵه‌ری دادوه‌ری وه‌ریده‌گرێت، ئینجا دادوه‌ر دانپێدانانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، كه ته‌نیا خۆی و دادوه‌ر له‌ژووره‌وه‌ن و كه‌سیان له‌گه‌ڵ نییه.
هەروەها سەبارەت بەوەی كه ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه ده‌توانن ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری دادگا و بڕیاره‌كان بگۆڕن؟، دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار گوتی: "له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه ده‌ست بخاته ناو كاروباری دادگا، چونكه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك تایبه‌ته به بوارێكی جیاواز و هه‌ر یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به كاری تایبه‌تی خۆی و یاساش رێگه به‌و ده‌ستوه‌ردانه نادات، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش رێگه به‌مه نادات".
ئەوەشی خستە روو، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئه‌وه‌یه كه دادگا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیدا بێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س و لایه‌نێك، چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی، ئه‌وا چاره‌نووسێكی خه‌راپ چاوه‌ڕێی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی٣ی٢٠٢١، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له ده‌قی دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان بڵاوكرده‌وه، كه به هۆیانه‌وه دادگا بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سەپاندن.
بەپێی دانپێدانانەکانیان ئه‌و گرووپه، كاریان بۆ درووستكردنی گرووپی بچووكی سیخوڕی كردووه و زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه و ویستوویانه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن.
هەروەها ئەو گرووپە سیخورییە وێنه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه.