نرخی نەوتی خاوی برێنت سێ دۆلار بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوتی خاوی برێنت سێ دۆلار بەرز بووەوە

ئەمشەوی پێنجشەممە بە هۆی بڕیارێكی ڕێكخراوی ئۆپك پڵەس، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت سێ دۆلار بەرز بووەوە.

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاوی كردەوە بەهۆی بڕیارەكەی ئەم ئێوارەیەی ئۆپك پڵەس لەبارەی هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەكو خۆی بۆ مانگی داهاتوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرز بووەوە و هەر بەرمیلێك گەیشتە 67 دۆلاری ئەمریكی.

بەم شێوەیە ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ڕێژەی 4.7٪ بەرز بووەوە، چونكە ئۆپك پڵەس بە پێچەوانەی ئەوەی لێی چاوەڕوان دەكرا، بڕیاری نەدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و خستنە بازاڕیەوە زیاد بكات بۆ مانگی نیسانی داهاتوو.

ئۆپك پڵەس ئەوەی راگەیاندووە كە دەوڵەتی سعوودیە خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە درێژكردنەوەی دابەزاندنی خۆویستانەی بەرهەمهێنانی یەك ملیۆن نەوتی ڕۆژانە تا كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو.

بەم شێوەیە ئەمساڵی 2021 وەك چاوەڕوان دەكرا، تا ئێستا نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی زیاتر لە 25٪ بەرز بووەتەوە.