فۆتۆگرافەرێكی بەریتانیا پڵنگێكی ڕەشی دۆزیەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فۆتۆگرافەرێكی بەریتانیا پڵنگێكی ڕەشی دۆزیەوە

وێڵ بورارد لوكاس فۆتۆگرافەری بەریتانی لە كاتی گەڕانەكانیدا پڵنگێكی رەشی لە كینیا دۆزیوەتەوە و چەند وێنەیەكی دەگمەنی لێ گرتووە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە ناوەندە جیهانییە پەیوەندیدارەكاندا لێ كەوتەوە.

رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی كە ژمارەیەك لەو وێنانەی بڵاو كردووەتەوە نووسیویەتی ئەو پڵنگە جۆرێكی دەگمەنە لە جیهاندا.

رۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە كە پێشتر لە ساڵی 2019 ژمارەیەك وێنەی پڵنگی رەش لە دارستانەكانی كینیا گیراون، بەڵام جیاوازیلن لەگەڵ وێنەكانی لۆكاس ئەوەیە كە لۆكاس بە كواڵێتی بەرز لە نیوەشەودا وێنەكانی گرتوون.

لۆكاس لەمبارەیەوە بۆ ڕۆژنامەكە دواوە و دەڵێ هەرچەند شەش مانگی پێچوو تا توانی وێنەی ئەو پڵنگانە بگرێت، بەڵام بەشێك لە خەونەكانی ژیانی لە رێگەی ئەو وێنانەوە هاتنەدی.