ژنە پەرلەمانتارێکی سەر بە لاهوور جەنگی زەوییەكانی حكوومەت لە كۆیە دەكاتە خانوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنە پەرلەمانتارێکی سەر بە لاهوور جەنگی زەوییەكانی حكوومەت لە كۆیە دەكاتە خانوو

لیزا كاكەیی: ئەم پەرلەمانتارەی یەكێتی پەروەردەی دەستی لاهوور جەنگیی خاكفرۆشە

ژنە ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە یەكێكە لە بەرگریكارەكانی سیاسەتی خۆفرۆشی و دزی و قاچاخچێتیی لاهوور جەنگی، لە بەرامبەردا چاوپۆشی لێكراوە و دەستدرێژی كردۆتە سەر موڵكەكانی حكوومەت و بەسەر خانەوادەكەیدا دابەشی كردووە.


ماوەیەك لەمەوبەر، ئاسۆ هاشم، پارێزەر، لە نێو دادگای کۆیە پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجام دا و رای گەیاند، بەڵگەی یاسایی هەیە کە شیرین یونس، پەرلەمانتاری یەکێتی، زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی ئەنجامداوە و بەپێی چەند وێنە و دۆکیۆمێنتێک، خانووی لەسەر ئەو زەوییانە دروست کردووە و بەشێکیشی بەسەر کەسوکارەکەی دابەش کردووە.


ئەو پارێزەرە جەختیکردەوە کە ئەو وەکو پارێزەر و هەواڵدەرێک لەسەر خستەڕووی بەڵگەکان بەردەوام دەبێت و دەیسەلمێنێت کە ئەو زەوییانە موڵکی گشتین و لە لایەن ئەو پەرلەمانتارەوە داگیرکراوە.


هەر لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢١، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پرێس كۆنفرانسی پارێزەرەكە، رای گەیاندووە: "لاهوور و تاقمەکەی چۆن لە رووتان دێت باسی یاسا و دادگا بکەن؟ ئێوەیەک کە موڵکی گشتی داگیر دەکەن و دواتریش دەیفرۆشنەوە".


جەختیشی كردۆتەوە: ”خاکفرۆشی و خیانەت لای ئێوە کولتوور و نەریتە، بەڵام با بزانرێت کە ئا ئەمە نموونەی کادیری پەروەردەکراوی دەستی لاهوور جەنگییە کە دواتر کراوە بە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی". دەشڵێت: “ئەم جۆرە پەرلەمانتارە لە هەر وڵاتێکی دیکە بووایە، سەرەتا دەخرایە تەنەکەی زبڵەوە، ئینجا دواتر دەکرایە کونجی زیندانەوە".