بهرپرسێكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، یانی كوشتنی مهلا عهبدوڵڵای قهسرێ، به رۆژێكی ڕهش ناو برد، كه 18 ساڵ لهمهوبهر له بازگهی تاسڵووجه كاروانی ئۆتۆمبێلهكانی به ناههق درانه به گوله و خۆی و چهند پاسهوانێكی گیانیان له دهست دا.
بایز عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی قەڵادزێی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 4/3/2021، ڕۆژێکی ڕەشە و 18 ساڵ بەسەر شەھیدبوونی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ و پاسەوانەکانی تێدەپەڕێت، کە بەناھەق لە بازگەی تاسڵووجەی شاری سلێمانی، لەکاتی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی کۆمەڵ لە "پیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا" خۆی و پاسەواناکانی شەھید کران.
گوتیشی :شەھیدبوونی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسڕێ و ھاوەڵەکانی، کەلێنێکی گەورەی لەناو کۆمەڵی دادگەری بەجێ ھێشت، چونکە ئەو پیاوە سەرکردەیەکی ڕابوونی ئیسلامی بووە و زیانی بۆ ھیچ کەسێک نەبووە و پیاوی ئاشتی بووە و بەناھەق شەھید کراوە، بێگومان ئێمە ههرگیز شەھیدبوونی ئەو سەرکردەیەی خۆمان لەیاد ناکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک مامۆستای عەبدوڵای قەسڕێ نزیکی بازگەی تاسڵووجەی شاری سلێمانی دەبێتەوە، ھاوار دەکات (من عەبدوڵڵای قەسرێم، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی) تەنانەت ناسنامهكهی خۆشی نیشانی ئاسایشەکانی بازگەکە دەدات، بەڵام بەداخەوە ڕاستەوخۆ شەھیدی دەکەن.
ئهندامهكهی ئەنجوومەنی قەڵادزێی کۆمەڵی دادگەری، ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری و بنەماڵەی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسڕێ، لەڕێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە کێشەکەیان چارەسەر کردووە، بەڵام ئەوانەی کە مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ و پاسەوانەکانیان شەھید کردووە، ھەندێکیان لە ژیاندا نەماون و ھەندێکیان لە دەرەوەی وڵاتن، ئەوانەشی ئێستا لە ژیاندا ماون پەشیمانن لەوەی کە مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێیان شەھید کردووە.