ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دانپێدانانی ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینانی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دانپێدانانی ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینانی بڵاو کردەوە

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌ ده‌قی دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ دادگا بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سەپاندن.

بەپێی دانپێدانانەکانیان ئه‌و گرووپه‌، كاریان بۆ درووستكردنی گرووپی بچووكی سیخوڕی كردووه‌ و زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه‌ و ویستوویانه‌ سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن.

هەروەها ئەو گرووپە سیخورییە وێنه‌ی كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه‌ و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌.