گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی دۆسیه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی، 22 كه‌س به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/3/2021، شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "دواى ده‌ستگیركردنى سلێمان هه‌ڵشۆیى، كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا به هۆى بازرگانى نایاسایى ده‌ستگیر كرا، تا ئێستا 2100 كه‌س ناوى خۆى بۆ تۆماركردنى سكاڵا نووسیوه و سكاڵاش له 300 كه‌س وه‌رگیراوه".
گوتیشى: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی سلێمان هه‌ڵشۆیى، 52 كه‌سیشی له‌گه‌ڵدا ده‌ستگیر كران، به‌ڵام دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى، 22 كه‌سیان به شێوه‌ى ده‌سته‌به‌ری (كه‌فاله‌ت) ئازاد كراون و هه‌ركات دادگا داوایان بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێنه‌وه و ده‌بێت ئاماده‌ى دادگا بن".
شۆڕش ئیسماعل باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه تا ئێستا ئه‌و كه‌یسه لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت و "داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى سكاڵایان تۆماركردووه پشوودرێژ بن، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر سكاڵاى تۆماركردووه و لێكۆڵینه‌وه و كاتى ده‌وێ، هه‌ركات گه‌یشتینه ئه‌نجامى كۆتایى، جۆرى سزا و بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ریان ئاشكرا ده‌كرێت.