كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ترەمپ دەیەوێ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی و ژنێک دەکاتە جێگری خۆی

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەوڵی گەڕانەوە بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی دەدات و بیر لە ژنێک بۆ جێگرایەتیی خۆی، دەکاتەوە.

ئاژانسی (بلومبێرگ) بڵاوی کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە کەسە نزیکەکانی خۆی گوتووە، هەوڵ دەدات بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2024 بکات.

کەسە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپ ئامۆژگارییان کردووە، کە ئەمجارە ژنێک یان پیاوێکی رەشپێست وەک جێگر بۆ خۆی دیاری بکات.

لە ئەگەری خۆهەڵبژاردنەوەی ترەمپ، پیاوێکی رەشپێست و ژنێک کاندیدن بۆ ئەوەی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیاری بکرێن، کە بریتین لە؛

- تیم سکۆت، تاکە ئەندامی رەشپێستی پارتی کۆماریخواز لە ئەنجوومەنی پیران

- خاتوو کریستی نۆیم، حاکمی ویلایەتی ساوس داکۆتا

ترەمپ لە رۆژی 21-1-2017ـەوە تا 21-1-2021 سەرۆکایەتیی ئەمریکای کرد و لە هەڵبژاردنی 3-11-2020یشدا بەشداری کرد، بەڵام لە بەرامبەر جۆ بایدن، کاندیدی پارتی دیموکراتەکان شکستی هێنا.

وێنەی تیم سکۆت و کریستی نۆیم