كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٢٠٢ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠٢ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنای نوێ بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارەی ٣٧٢ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی٣ی٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان تەنیا یەک کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست داوە کە ئەویش لە سنووری گەرمیان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ١٣٢ کەس لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٣٧٢)

١. پشکنین: (٦٢٣٢ پشکنینی نوێ)

 (٢٣٨٧) هەولێر

 (١١٩٩) سلێمانی

 (٢٤٢٥) دهۆك

 (٧) هەڵەبجە

 (١٩٥) گەرمیان

 (١٩) ڕاپەڕین      

٢. تووشبوو: (٢٠٢ تووشبووی نوێ)

 (١١٤) هەولێر

 (٣٦) سلێمانی

 (٤٢) دهۆك

 (١) هەڵەبجە

 (٤) گەرمیان

 (٥) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٣٢ چاکبوون)

 (٥١) هەولێر

 (٤٢) سلێمانی

 (٣٥) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (٤) گەرمیان

 (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١ مردن)

 (٠) هەولێر

 (٠) سلێمانی

 (٠) دهۆك

 (٠) هەڵەبجە

 (١) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاووڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٢٠٨٢٦٦ (٤٣٣٠٤٤ هەولێر، ٢٤٩١١٠ سلێمانی، ٥١٨٥٣٩ دهۆك، ٧٥٧٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٩٧٨٩ (٣٨٣١٧ هەولێر، ٣١٦٩٠ سلێمانی، ٣٦٦٧٨ دهۆك، ٣١٠٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٤٠٥٠ (٣٦٣٨٩ هەولێر، ٢٩٤٠٢ سلێمانی، ٣٥٢٩٩ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٢١٣ (٩٩١ هەولێر، ٥٨٠ سلێمانی، ٦٤١ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٢٦ (٩٣٧ هەولێر، ١٧٠٨ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتییان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).  

 وەزارەتی تەندروستی      

حکوومەتی هەرێمی کوردستان   

٤ی ئازار ٢٠٢١