سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسر حەریری سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسیی سووریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا تاووتوێ کرا.

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر گەلی سووریا و داخوازییە ڕەواکانی، بە تایبەتی میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان، کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری، پێشوازی لە پەنابەران کردووە و هاوکاریی کردوون.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی لە هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ئاراستەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە ناوچەکە و دابینکردنی مافی گشت پێکهاتە و گەلانی سووریا لە نێوێشیاندا مسۆگەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد لەو وڵاتەدا.

سەرۆکی حکوومەت، نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە لە عەفرین ڕوویانداوە و هیوای خواست کە ڕێگرییان لێ بکرێت .