كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حەشدی شەعبی دەست بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵە لە کەرکووک دەکات

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە کەرکووک دەست بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرکووک، بە ناوی ئۆپەراسیۆنی ”تۆڵەی شەهیدان“، دەکەن.

راگەیاندنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021ـەوە درێژەیان بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان، داوە.

ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 3-3-2021 لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکووک، دەستی پێکردووە.