لە كەركووك تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كەركووك تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیر كرا

شەوی ڕابردوو لە شاری كەركووك تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیر كراوە کە بەپێی مادەی چوار تیرۆر لە یاسای سزاکانی عێراق لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە.

لەمبارەوە ڕائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی چوارشەممە 3/3/2021، هێزەكانی پۆلیسی كەركووك، تیرۆریستێكی سەر بە داعشیان لە كەركووك دەستگیر كردووە كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراوە".

گوتیشی: "دوای دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستە، دانی بەوەدا ناوە كە بەرپرسی پاڵپشتیی لۆجستی چەكدارانی داعشە".