ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 115 ملیۆن و 818 هەزار و 706 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، پورتوگال، ئیسرائیل، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 88 ملیۆن و 349 هەزار و 445 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 574 هەزار 71 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.