یەکێتیی مامۆستایان: مەترسیی سەر خوێندنی ئەمساڵ نەڕەویوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی مامۆستایان: مەترسیی سەر خوێندنی ئەمساڵ نەڕەویوەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێ، ئەمساڵ مەترسیی گەورە لەسەر پرۆسەی خوێندن ھەیە و مەترسییەکە نەڕەویوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێنەوە.


ئەحمەد گەرمیانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەھۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان، مەترسیی گەورە لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ھەیە و چاوەروان دەکرێت ھاوشێوەی شارەکانی عێراق دووبارە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێتەوە و خوێندن دوابخرێت، بەڵام ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران دەمانەوێت درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەین و خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت".

گوتیشی: "چاوەروان دەکەین تاوەکو نەورۆز بۆ ئەوەی ھەڵسانگاندن بۆ ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا بکرێت، چونکە ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لای ئێمە لە ھەموو شتێک گرنگترە، ئەو ماوە کورتەشی کە دەوام کراوەتەوە پرۆگرامی خوێندن بەپێی پێویست خوێندراوە و قوتابیان و مامۆستایانیش ھەوڵەکانی خۆیان بەتەواوی خسووەتە گەڕ".