كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەرکووک.. گەنجێكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری كەركووك، گەنجێكی كورد لە ناو ماڵەكەی خۆیان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیمئاوای شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/3/2021، لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركووك، گەنجێك بە ناوی (هێور نورەدین عومەر) لەدایكبووی ساڵی 1997 لەنێو ماڵی خۆیان بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف یەك گوللەی لە سەری خۆی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "لێکۆڵینەوەمان سەبارەت بە وردەکاریی رووداوەکە دەستپێکردووە".