چالاکێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە هاوکات كارگێڕی تۆڕی پاراستنی نیشتیمانە زانیاری ترسناك له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆی چهتهگهرایهتییهوه مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان دروست كردووه.
فرسەت سه‌ید شوكر، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "لاھوور جەنگی دز و قاچاخچییەکی ئاشکرای داھاتی هەرێمی کوردستانە و باسی چاکسازییش دەکات، ئه‌و خاکفرۆشێکی ناسراوە باسی پاراستنی وڵات دەکات، پێش هه‌موو شتێك ده‌بوو لاهوور وه‌ڵامی كوشتنی ئامانج بابانی هاوژین و منداڵەکەی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بداتەوە، بەڵام چونکە پیاوکوژێکی بێشەرمە باسی ئازادیی ڕۆژنامەوانی دەکات، خۆپیشاندەران دەکوژێت کەچی دەچێتە ماڵەکانیان".
گوتیشی: "لاهوور داھاتی سلێمانی دەدزێت کەچی باسی لامەرکەزی دەکات، به سه‌دان ملیۆن دۆلار له داهاتی پارێزگای سلێمانی ده‌دزێت و ده‌یداته چه‌ته و پیاوكوژه‌كانی، لاھوور، مستەفا سەلیمی ڕادەستی ئێران کرد و باسی نیشتمان و خۆشەویستی وڵات دەکات، تیرۆریست ئازاد دەکات و باسی خانەوادەی شەھیدان دەکات . لاهوور کەسێکی دۆڕاوە و تەنیا سەرشۆڕی بۆ دەمێنێتەوە ”.
دووپاتیشیکردەوە، لاھوور دۆڕاوێکی گەورەی سیاسەتە و لەبەردەم یاسادا زەلیل ماوەتەوە، ھیچ ئامانجێکی نەماوە جگە لە پەلاماردانی قاچی دەزگا یاسایی و شەرعییەکانی کوردستان نەبێت.
ئەو چالاکە دەشڵێ: "با لاھوور باش بزانێ ھەتا ئەو دژی سەروەریی یاسا و دزی و قاچاخچێتی بێت، حکومەتی هەرێم زیاتر وڵات بەرەو دامەزراوەیی و یەکسانی و دادپەوەری دەبات".