ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا سەركۆنەی ئه‌و هێرشە مووشه‌كییه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار.
لە راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردايه‌تيى ئه‌مه‌ريكای له بنكه‌ى عه‌ينولئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك گيانى له ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييه‌كه ده‌كه‌م، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە "دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كه له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه، ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه".
دەشڵێ "بێگومان عێراق له دۆخى ئێستايدا هێشتا پێويستى به به‌رده‌واميى هاوكارى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ رێگریكردن له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى ئه‌و رێكخراوه تيرۆرستييه‌ى رۆژ به رۆژ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كه‌ى زياتر ده‌بێت و كرده سه‌ربازييه‌كان و جموجووڵه تيرۆرستييه‌كانى فراونتر ده‌بن".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای له حكوومه‌ت، په‌رله‌مان، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، پێكهاته و گه‌لانى عێراق كردووە به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حيسابى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى پێكدادان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.