ئەمریكا لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بنكەی عەین ئەسەد دەكۆڵێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریكا لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بنكەی عەین ئەسەد دەكۆڵێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆشكی سپیی ئەمریكا رایگەیاند لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بنكەی عەین ئەسەدی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای عێراق دەكۆڵنەوە.

جین ساکی گوتەبێژی فەرمیی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا كە هێشتا لێکۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر بە بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامە، ئەگەر پێویست بکات، ئەوا ئەمریكا هاوشێوەی وەڵامیان بۆ هێرشەکانی هەفتەی رابردوو، ئەمجارەش وەڵامیان دەبێت.

ساكی دووپاتی كردەوە كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە زانیاری پێدەدرێت و مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی هەیە.

جێی باسە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمڕۆ بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست دا.