کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی شەپۆڵێکی بەفروباران ئاگادار دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی شەپۆڵێکی بەفروباران ئاگادار دەکاتەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی شەپۆڵێکی بەفروباران بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکەدا کە کۆپپیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "یپێشبینى دەکرێ سبەى پێنجشەممە لە بەرەبەیانەوە بارانبارین لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و سنوورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە شێوەی پچڕپچڕ نمە باران و بارانى مام ناوەند دەست پێ بکات و لە دوای نیوەڕۆوەش مەودای بارانبارینەکە زیاتر دەبێت بە شێوەى پچڕپچڕ زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینى ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە هەندێ ناوچەى باشوور و دەورووبەرى پارێزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت 20 بۆ 30کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

هەروەها کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیکردووە کە ئەم شەپۆڵی بەفروبارانە تاکو نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت.