كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهمەن كاك عەبدوڵا: دەشێ لاهوور جەنگی متمانەی لە دەنگدەرانی حەویجە و ڕیاز وەرگرتبێت

”هەموو ئەو هاتوهاوارە بۆ داپۆشینی قاچاخچێتیی خاڵە سنوورییەكان و داگیركردنی زەوییەكانی سلێمانییە“

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، باس لە خیانەتەكانی لاهوور جەنگی دەكات و رای دەگەیەنێت كە دەشێ لاهوور متمانەی خۆی لە دەنگدەرانی حەویجە و ڕیاز وەرگرتبێت.

بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (متمانە و دادگا) سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕیوە ”عەجەب چ ڕوویەكتان هەیە؟“ و رای گەیاندووە: ”کەسێک کوردێکی لێقەوماوی وەک مستەفا سەلیمی کە پەنای هێنابێتە ماڵەکەی و بیفرۆشێت، ئێستا بێت باسی متمانە بکات، کەسێك بە ڕۆژی ڕووناک کەرکووک و خورماتوو و خانەقین بە خاك و خەڵکەوە بفرۆشێت و باسی متمانە بکات! کەسێك شەو و ڕۆژ باسی دادگا و دیزەبەدەرخۆنەكردن بکات و کەیسی ئامانج بابانی و لانە و خۆپیشاندەرانی سلێمانی و بە چەقۆ لێدان لە ئەندام پەرلەمانێک دێزە بەدەرخونە بکات! بەڕاستی رووی دەوێت باسی متمانە بکەیت“.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ”دەشێ جەنابیان لای دەنگدەرانی حەویجە و ڕیازەوە متمانەی وەرگرتبێت!“.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشكرای كردووە: ”هەموو ئەو قسە و هاتوهاوارە بۆ پینەکردن و داپۆشینی قاچاخچێتیی خاڵە سنوورییەکان و تاڵانفرۆشکردنی زەوییەکانی سلێمانی و بەردەوامیدانە بە ڕێگریكردن لە سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی چاکسازی“.

لە كۆتاییشدا جەختی كردۆتەوە: ”سەرۆکی حکوومەت متمانەی زۆرینەی خەڵكی کوردستانی لەپشتە، ئێوەش متمانەی دەنگەکانی حەویجە و ریاز“.

 

 

ب. س