كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

باشووری عێراق.. بۆمبێکی دیکە بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقێندرایەوە

لە باشووری عێراق، بۆمبێکی دیکە بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقێندرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر رێگای خێرای پارێزگای دیوانییە، تەقییەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تەقینەوەی بۆمبەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی بە ئۆتۆمبێلێکی کاروانەکە گەیاندووە.

لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا، بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانان لەسەر رێگای خێرای پارێزگای موسەننا، تەقییەوە.

لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق، بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی دەبنەوە و ئەمریکاش میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، تاوانبار دەکات.