بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د بۆردومان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د بۆردومان كرا

بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق مووشه‌كباران كرا.

‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/3/2021، بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د، كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌كانه‌ له‌ عێراق و كه‌وتووه‌ته‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق، مووشه‌كباران كرا.

تا ئێستا‌ زانیاری له‌باره‌ی زیانه‌ ماددی و گیانییه‌كانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندراوه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و مووشه‌كانی گیراونه‌ته‌ بنكه‌كه‌، له‌ جۆری كاتیۆشا بووه و ژماره‌یان ده‌ مووشه‌ك بووه‌‌.