لاهوور جەنگی لە هەموو رووێكەوە شكست دەهێنێت و تەنیا پەرە بە قاچاخچێتی و مافیاگەری دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لاهوور جەنگی لە هەموو رووێكەوە شكست دەهێنێت و تەنیا پەرە بە قاچاخچێتی و مافیاگەری دەدات

”رۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵكی سلێمانی زیاتر باجی شكستەكانی لاهوور جەنگی دەدەن“

لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە هەموو ڕووێكەوە شكست دەهێنێت و بەهۆیەوە خەڵكی سلێمانی باجەكەی دەدەن، چونكە تەنیا بایەخ بە قاچاخچێتی و مافیاگەری و كوشتنی خەڵكی دەدات.

لەوەتەی لاهوور جەنگی وازی لە كاری چێشتخانەكەی لە ئەورووپا هێناوە و بە تیرۆر و تۆقاندن بۆتە خاوەنی دەسەڵاتی ئەمنی و سیاسی لە سلێمانی، بە تایبەتیش پاش ئەوەی لە سایەی هەڵڕشتنی پارەی دەستكەوتی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر بەسەر ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، توانی ڕێژەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی بۆ تاقمە خۆفرۆشەكەی مسۆگەر بكات و پلەی سیاسیشی بەدەست هێنا، لە هەموو ڕووێكی (سیاسی و ئەمنی)، شكستی هێناوە.

لە سایەی لاهوور جەنگی، تەنیا لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا چەندان رۆژنامەنووس بە ماڵ و منداڵەوە كوژراون یان بە هاوسەرەكانیان هەڕەشەیان لێكراوە، خۆپیشاندەر كوژراون، تەقە لە بارەگای حزبی و حكوومی كراوە و بارەگاكان سووتێندراون، هێرشكراوەتە سەر بارەگای هەر لایەنێك كە بە دڵی ئەوان نەجووڵابێتەوە.

چاودێران پێیانوایە كە ئەگەر لاهوور جەنگی بەم ڕادەیە شكستخواردوو نەبوایە، ئومێدی ئەوە هەبوو كە دۆخی سلێمانی كەمێك باشتر ببێت و ئەم ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی تێدا كەمتر بێت.

لە دوایین ڕووداودا كە گوایە لە سلێمانی ڕووی داوە، غالب محەمەدی ئەندامی هاوپەیمانیی هیوا (ناسراو بە هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان) و میدیاكانی سەر بە لاهوور پێكەوە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە گوایە كەسێك پێنج چەقۆی لەسەری غالب داوە و ناچار بووە برینپێچێك بەسەریەوە گرێ بدات.

زۆرینەی ئەوانەی لەبارەی ئەم كەیسەوە قسەیان كردوە، پێیانوایە كە ئەگەر لاهوور جەنگی و تاقمەكەی خۆشیان دەستیان لەم كارەدا نەبووبێت، ئەم ڕووداوە بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر شكستهێنانی لاهوور جەنگی. بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی كە هەمووی مانگێك تێنەپەڕیوە بەسەر دوو رووداوی گەورەی دیكە كە بە هەمان شێوە چەكدار و كەسانی سەر بە لاهوور تێیدا بەشدار بوون، یەكەمیان تەقەكردنی كوڕەكەی قادر عەزیز لە ماڵی ئەفسەرێكی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی. دووەمیشیان شەڕەچەقۆكەی ئاسایش (كە لە ژێر فەرمانی لاهوور جەنگیدان) لە دژی ژمارەیەك پێشمەرگە لە بازگەی تاسڵوجە كە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا.

جێگەی باسە لە ئەنجامی ئەم شكستە یەك لە دوای یەكانەی لاهوور جەنگی، ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵكی سلێمانی باجی زیاتر دەدەن و ژیانیشیان بەرەو خراپتر دەچێت. بە تایبەتیش كە لاهوور تەنیا پەرە بە قاچاخچێتی و مافیاگەری دەدات كە جگە لە قاچاخچێتییەكەی تاقمەكەی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرای كردووە، دەیان كۆگا لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی دروست كراوە كە بە ناوی بەرهەمهێنانی بەنزین و گازوایلەوە ماددەكانی (رەساس و قورقوشم) بە ناوچەكانی دەڤەری سلێمانیدا بڵاو دەكەنەوە و بەم هۆیەشەوە خەڵكی تووشی شێرپەنجە دەكەن.

 

 

 

ب.س