وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی گۆشتی پەلەوەر کەم دەکەینەوە و بە بەرهەمی ناوخۆ پێویستیی هاووڵاتیان پڕدەکەینەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی گۆشتی پەلەوەر کەم دەکەینەوە و بە بەرهەمی ناوخۆ پێویستیی هاووڵاتیان پڕدەکەینەوە

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌پێناو ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى په‌له‌وەری ناوخۆ،داواكارییه‌كمان داوه‌ته‌ حكوومه‌ت، بۆ ئەوەی وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ دابینکردنی خواردن پشت بە بەرهەمی گۆشتی پەلەوەری ناوخۆ ببەستن.

حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ گۆشتى په‌له‌وەرى كێڵگه‌كانى ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو و كوالێت به‌رز ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌،ده‌مانه‌وێت هاورده‌ى به‌رهه‌مى گۆشتى په‌له‌وه‌ر كه‌مبكه‌ینه‌وه ‌و به‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ ئه‌و پێویستییه‌ى هاووڵاتییان پڕبكه‌ینه‌وه‌".

گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ نووسراوێكدا داواكاریمان داوه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى داوا له‌ وه‌زاره‌ته‌كان بكات كه‌ بۆ دابینكردنى خواردنى فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و خانه‌ و فه‌رمانگه‌كان ، گۆشتى په‌له‌وەرى ناوخۆ بکڕن".

باسى ئه‌وه‌شى كرد كه‌ به‌ هاوكارى وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ به‌قاچاخ هێنانى گۆشتى به‌ستوو چڕكردووه‌ته‌وه‌، هاوكات وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى باڵاى پیشه‌سازى په‌له‌وەریش له‌ هه‌وڵدان كه‌ لێخۆشبوونى گومرگ بۆ ئه‌و كاڵاو پێویستییانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ كیڵگه‌ى په‌له‌وەرى هاورده‌ ده‌كرێن.