راپەرین.. پۆلیس پێنج کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راپەرین.. پۆلیس پێنج کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد

پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ سێشەممە، لەسەر سکاڵای ھاووڵاتیان پێنج کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسیکلی ھاووڵاتیان دەستگیر کران.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچونوی ورد، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر پێنج کەسی دەستگیر کرد کە هەستاون بە دزینی ژمارەیەک ماتۆڕسیکلی ھاووڵاتیان".

راشیگەیاند: "ئەو پێنج کەسە دووانیان بەیەکەوە بوون بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی باسرمەی سەر بە قەزای شەقڵاوە دەستگیر کراون، ئەوانی تر کە سێ کەس بوون لە کات و ساتی جیاوازدا دەستگیرکراون کە سەرجەمیان هەستاون بە دزیکردن، ئەو دوو کەسەشی بە جیا دەستگیر کراون دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە گوتەی خۆیان کاتێک ماتۆڕسیکلیان دزیوە هەڵیانوەشاندووەتەوە و بە پارچە لە بازاڕ فرۆشتوویانەتەوە".


ناوبراو گوتیشی: "سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی بەند کراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".