كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پشدەر.. نرخی تازەی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان دیاریکرا

ئەمرۆ سێشەممە، قایمقامییەتی قەزای پشدەر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی (٢) ی (٢٠٢١) دیاریکرد.


بەکر بایز، قایمقامی پشدەر، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "کرێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی (۲) ی ئەمساڵ بە دوو نرخی جیاواز دیاریکراوە کە زۆرترین نرخی بۆ ئەم مانگە نرخی یەک ئەمپێر (۱۰) هەزار دینارە و نرخەکان بە پێی خوێندنەوەی کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەکان دیاریدەکریت، کە مانگانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتی مۆلیدە ئەهلییەکان دەخوێندرێنەوە، بۆ ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی نرخەکە ژمارەی کاتژمیرەکان لێکدانی ٤١ دینار و ٤٤ فلس کراوە".


راشیگەیاند: "تەنیا شەش مۆلیدە نرخییان گەیشتووەتە (١٠) ھەزار دینار ئەوانیش کێشەی سەرەی فیدەریان هەیە و هەرکەسیک سەرنجێکی هەیە دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات یان سەردانی دیوانی قایمقامییەت بکات".