كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک بارهەڵگری بێ مۆڵەت بوونەتە هۆی بێکارکردنی سەدان شۆفێر لە مەرزەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە

"ماوەی پێنج ساڵە بە نایاسایی و بە پشتگیری کەسێک کار دەکەن"

ماوەی دوو ڕۆژە زیاتر لە ٦٠٠ بارهەڵگری مەرزەکانی باشماخ و شۆشمێ و سەیرانبەن لەسەر رێگای سەرەکی سەیدسادق - هەڵەبجە مانیان گرتووە ئەمەش لە دژی ئەوەی ژمارەیەک بارهەڵگر "بە نایاسایی" و بەبێ مۆڵەت ماوەی پێنج ساڵە کاردەکەن و بوونەتە هۆی بێکارکردنی ئەو سەدان کەسە.

یەکێک لەو شۆفێرانەی کە مانیان گرتووە رایگەیاند کە بە هۆی ئەو بارهەڵگرە نایاساییانەوە نزیکەی ١٠٠٠ کەس بێ کار بووە و ٪٩٠ کاریگەری لەسەر بژێوی و کاری ئەوان کردووە و رێگریی کارکردنیان لێدەکەن.

لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئەو شۆفێرانە بە نووسراوی فەرمی کێشەکەیان ئاراستەی لایەنی فەرمی کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنیان نەدراوەتەوە و زۆرینەشیان پێیانوایە کە بارهەڵگرە نایاساییەکان بە پشتگیری کەسێک کاردەکەن بۆ تاوەکو ئێستا رێگەیان لێنەگیراوە.

یەکێکی دیکە لە شۆفێرەکان رایگەیاند کە لە چەند دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارهەڵگرە نایاساییانە دەرچووە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک نەیتوانیوە رێگایان لێبگرێت و رێوشوێنی پێویستیان لەبەرامبەر بگرێتە بەر