گەر دەتەوێ پێستت هەمیشە جوان دەربکەوێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەر دەتەوێ پێستت هەمیشە جوان دەربکەوێ

 

بەگوێرەی زانیاریی دکتۆری ناسراوی جیهانی (ئەلکساندریدز)، زیپکەکان تەنیا لە یەک بەشی دەموچاو دروست نابن و ئەم حاڵەتە لە هەموو کەسێکدا هاوشێوە نییە، بۆ نموونە، هەندێک کەس لە بەشی سەرووی دەموچاویان زیپکە دروست دەبێت و بەپێچەوانەوە هەندێکیتریش لە بەشی خوارەوەی دەموچاویان ئەم حاڵەتە دروست دەبێت.

بێ گومان هۆکارەکانیش بەگوێرەی ئەندامانی دەموچاو دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە، کاتێک کوڵمەکان و سەری لووت توشی زیپکە دەبن، نیشانەی ئەوەیە پێستێکی زۆر چەورت هەیە و کاتێک بەشی خوارەوەی دەموچاو و چەناگەت تووشی ئەم حاڵەتە دەبێ، مانای وایە هۆرمۆنەکانت تووشی کێشە بوون و ئاڵۆگۆڕیان بەسەردا هاتووە.

ئەم دکتۆر و پسپۆرەی بواری پێست ئاشکرای دەکات، دەموچاوی هەموو مرۆڤێک بەهۆی خۆراکی ناتەندروست و ژینگەی پیس، رۆژانە پێویستی بە خاوێنکردنەوە هەیە، واتە پێویستە رۆژانە پێست لە خانە مردووەکان پاک بکەینەوە، بۆ ئەوەی زیپکەکان بەخێرایی سەردەرنەهێنن و پێست هەمیشە جوان دەربکەوێ.

لەکۆتاییدا جەختی کردەوە، باشترین پاککەرەوەی پێست سکرابی تایبەت بە پێست و ئەو پاککەرەوانەن، کە تایبەتن بە پاک و خاوێنیی پێست و پێویستە رۆژانە یەک جار بەم مادانە پێست پاک بکەنەوە.