دەربەندیخان.. كەسێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەربەندیخان.. كەسێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان كەسێك بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سازان ئیبراهیم، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەربەندیخان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی 3ی2021، لە قەزای دەربەندیخان كەسێك بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

لای خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبَژی پۆلیسی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەربەندیخان هاووڵاتیەكی تەمەن 60 ساڵ بە گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەو هاووڵاتییە ماوەیەکە دۆخی دەروونی ناجێگیر بووە".