لە چین ژمارەیەك تابلۆی فان كوخ لە ڕێگەی درۆنەوە دەكێشرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە چین ژمارەیەك تابلۆی فان كوخ لە ڕێگەی درۆنەوە دەكێشرێن

لە نمایشێكدا كە لە وڵاتی چین ئەنجام درا، لە ڕێگەی 600 فڕۆكەی درۆنەوە تابلۆیەكی فێنسنت فان كوخ كێشرایەوە.

ئەم نمایشە كە 26 خولەكی خایاند، لەلایەن گرووپی EFYIی زانكۆی بەناوبانگی Tianjinەوە ئامادە كرابوو.

ئامادەكاران بەنیاز بوون نمایشەكە زیاتر لە 26 خولەك بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كەشوهەوای شارەكە سارد بوو و گەیشتە (-8)ی پلەی سیلیزی، نەتواندرا كاتی نمایشكردنەكە درێژ بكرێتەوە و پاتری درۆنەكان بەرگەی زیاتریان نەگرت.

بەم شێوەیە ژمارەیەك لە تابلۆكانی "فێنسنت فان كوخ نمایش كران، لەوانەش تابلۆی The Starry Night، Sunflowers The Mulberry Tree و Self-Portrait.

جێی باسە چین یەكێك لەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین نمایشی درۆنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.