كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوو كڵێسا لە بەغدا داخران

ئەمڕۆ سێشەممە دوو كڵێسای ناو شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق داخران، ئەمەش وەك بەشێك لە ئامادەكارییەكانی پێشوازیكردنە لە پاپای فاتیكان.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دەرگاكانی هەردوو كڵێسای سەیدە نەجات و مار یوسف لە بەغدا داخران.

پێش داخستنیان، هەردوو كڵێساكەی گەڕەكی كەرادەی بەغدا پاك كراونەتەوە، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە پێشوازی پاپا فرانسیسی فاتیكاندا بن.

جێی باسە ئاسایشی بەغدا و عێراق بە گشتی لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا لەوپەڕی باشیدا نییە و مەترسی زۆری ئاسایشی لەبارەی سەردانەكەی پاپای فاتیكان لەئارادایە.