كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی عێراق: بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بە ئاگاداری و رەزامەندی لایەنە عێراقییەکان بووە

 

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی توێژینەوە و گفتوگۆکانمان بووە لەگەڵ بانکی ناوەندی و سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و لایەنە عێراقییەکانی تر و فراکسیۆن و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش رەزامەندبوونە لەسەری.

عەلی عەلاوی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراقییە ڕایگەیاند:، "گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دوای چەند مانگێک لە توێژینەوە و گفتوگۆ بڕیاری لەسەر دراوە، لەگەڵ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی قسە کراوە، ئەو نرخە زۆر گرنگە و ناکرێت رۆژانە بەپێی خواستی و ئارەزووی خۆمان بگۆڕدرێت".

وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە، ئێستا بازاڕ بەهای نوێی دۆلاری قبوڵ کردووە، ئەوەش دوای ساڵێکی تر هانی زیاتری کەرتی تایبەت دەدات و یەدەگی نەختینەیش زیاد دەکات.

هەروەها عەلاوی راشیگەیاندووە، "ئەو نرخە زۆر باشە و کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبووە بۆ زیادکردنی داهاتی حکوومەت و کۆنتڕۆڵکردنی مەزادی دراو، یەدەگی بانکی ناوەندی زیادی کردووە دوای ئەوەى لە بەردەم داڕووخانی گەورەی ئابوورییدا بووین".