كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: پێناچێت ئەمساڵ كۆرۆنا كۆتایی بێت

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە پێناچێت ئەمساڵیش كۆتایی بە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.

مایكل رایان سەرۆكی پرۆگرامی فریاكەوتن لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "جارێ زۆر زووە بیر لەوە بكەینەوە تا كۆتای ئەمساڵ كۆتایی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت".

ئەم گوتەیەی رایان لە كاتێكدایە ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا 115 مليۆن كەسی تێپەڕاندووە و بەرپرسەكەی ڕێكخراوە جیهانییەكەش ئاماژە بەوە دەدات كە شتێكی دوورە لە لۆژیك بیر لە كۆتاییهاتنی بەم زووانەی پەتاكە بكرێتەوە.

جێی باسە چەند مانگێكە لە ژمارەیەك وڵاتی جیهاندا دەست بە دابەشكردنی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی پەتاكە بە شێوەیەكی گشتی لە جیهاندا بەردەوامە.