بەوێنە.. 279 کچە قوتابیی رفێندراو ئازاد دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. 279 کچە قوتابیی رفێندراو ئازاد دەکرێن

لە نایجیریا، 279 کچە قوتابی، کە لە قوتابخانەیەکدا رفێندرابوون، ئازاد کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021، بیلۆ ماتاوالی، حاکمی ویلایەتی زەمفارا لە نایجیریا، رایگەیاندووە، هەموو کچە قووتابییە رفێندراوەکان ئازاد کراون و گەیشتوونەتە بارەگای ویلایەت.

رۆژی هەینیی رابردوو، دەسەڵاتدارانی نایجیریا رایانگەیاند، گرووپە چەکدارییە تاوانکارییەکان 317 کچە قوتابیان لە قوتابخانەیەکی ویلایەتی زەمفارا رفاندووە، بەڵام ئەمڕۆ بیلۆ ماتاوالی رایگەیاند، تەنیا 279 کچە قوتابی رفێندرابوون و هەمووشیان ئازاد کران.

رفاندنی ئەو کچە قوتابییانە چوارەم رووداوی هاوشێوە بوو لە باکووری رۆژئاوای نایجیریا لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ، کە گرووپە تاوانکارییەکان بۆ سەندنی سەرانە، ئەو کچە قوتابییانە دەڕفێنن.