بەغدا.. دەست بە کوتانی دژەکۆرۆنا دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. دەست بە کوتانی دژەکۆرۆنا دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی بەغدای پایتەختی عێراق، دەست بە هەڵمەتی کوتان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەکرێت.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پێکوتەی سینۆفارمی دژەکۆرۆنا بەسەر نەخۆشخانەکانی کەرتی کەرخ و رەسافە و نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا، دابەش کراوە.

سەیف بەدر بە ئاماژەکردن بەوەی کوتانی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا دەستی پێکردووە، رایگەیاندووە، لە 600 بنکەی تەندروستی و 60 نەخۆشخانە، پێکوتەکە بەکار دەهێندرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 50 هەزار ژەم پێکوتەی دژەکۆرۆنا وەک بەخشین و هاوکاریی چین، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.