سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی له باره‌ی ڕێگرتن له چاپكردنی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یه‌وه، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زیری رۆشنبیری كردووه، ڕوونی ده‌كاته‌وه كە به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی كتیبه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سانه بێزار ده‌كا كه له سلێمانی خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی موڵكی گشتی بوون، داواش ده‌كا ڕێ له چاپكردنی نه‌گیرێ.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا بڵاو كرایەوە كە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەتی كردۆتەوە ژمارەی سپاردن بە كتێبێكی جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووتری دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی بدات كە تایبەتە بە گەندەڵییەكانی سنوورە.
لەمبارەیەوە جه‌لالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی، وەڵامنامەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێ كه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه سانسۆر له‌سه‌ر چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی دانراوه و دووپاتی ده‌كاته‌وه: "ئەم كتێبە ئەو كەسانە بێزار دەكات كە لە دەمێكدا ئێمە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی/ سلێمانی بووین، ئەوان خەریكی گەندەڵی و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی گشتی بوون، بۆیە بەم كتێبە ئەوان قەڵس و وەڕس دەبن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ناوەڕۆكی كتێبەكه‌ی، هیچ بابەتێكی نوێی دۆكۆمێنتی فەرمانگەیی تێدا نییە.
جه‌لال سام ئاغا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا، ئەگەر هەر گەندەڵێكیش، لە بەڵگەنامەیەكی فه‌رمیدا ناوی هاتووە، یان بە دەستپیس باسكراوە و ئەویش پێی وابێ ڕاست نییه، دادگا له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌یه.
سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی، به سه‌رسووڕمانه‌وه، ده‌ڵێ: "ئێرە دەرفەتێكی باشە تا ئەوە بڵێین كاتێك گەندەڵكار و بەدناوێكی ئەم هەرێمە كتێبێكی لەسەر ئێمە و دیوانی چاودێریی دارایی بڵاوكردەوە بێ ئەوەی بوێرێ كە ناوی خۆی یان هیچ ئامادەكار و نووسەرێكی لەسەر دابنێ و دەیان تۆمەت و تەشهیری بێ بنەمای خستە پاڵ خۆمان و هەموو سەربازە ونەكانی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی، بە هەزاران دانەی لەسەر حسابی پارەی دزراوی میللەت لێ چاپ كرد و لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوی كردەوە، وەزارەتەكەی ئێوە و سانسۆرەكەتان لە كوێ بوون؟“.
جەلالی سام ئاغا پێیوایە بەهەڵەتێگەیشتنێك لەبارەی ژمارەی سپاردنەوە هەیە و ”ژمارەی سپاردن لە بنەمادا بۆ پارێزگاری مافی موڵكییەتی نووسەرە بۆ ئەو بەرهەمەی نووسیویەتی، واتا ژمارەی سپاردن، سپاردنی ئەمانەتی ئەو دێڕانەیە كە نووسەر لە هەر بوارێكدا خاوەنیەتی".
جێگەی باسە حەمەی حەمەسەعید، لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.