ژنێکی دیکەش حاکمی نیویۆرک بە گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنێکی دیکەش حاکمی نیویۆرک بە گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار دەکات

دوای ئەوەی دوو ژن حاکمی نیویۆرکیان بە گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار کرد، ژنێکی دیکەش بە هەمان تۆمەت تۆمەتباری دەکات.

خاتوو ئانا روچ (تەمەن 33 ساڵ)، بە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی راگەیاندووە، لە مانگی 9ـی 2019 ئەندرۆ کۆمۆی حاکمی نیویۆرکی لە ئاهەنگێکدا بینیوە.

ئانا روچ هەروەها رایگەیاندووە، کۆمۆ لە ئاهەنگەکەدا دەستی بە پشتی بردووە و ئەویش بەهێز دەستی کۆمۆی لەسەر پشتی خۆی، دوور خستووەتەوە.

پێشتر خاتوو چارلۆت بینیت (تەمەن 25 ساڵ)، کە راوێژکاری پێشووی تەندروستی بووە لە نووسینگەی ئەندرۆ کۆمۆی حاکمی نیویۆرک بووە، بە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی راگەیاندووە، کۆمۆی (تەمەن 63 ساڵ) لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 گێچەڵی سێکسیی پێ کردووە

چارلۆت بینیت هەروەها رای گەیاندبوو، کە ئەندرۆ کۆمۆ لە سەرەتای مانگی 6ـی 2020، چەند جارێک باسی ژوانەکانی خۆی لە 20ـەکانی تەمەنی لەگەڵ کچان لەلای ئەو کردووە و پرسیاری لەبارەی سێکسی نێوان دوو کەسی بەتەمەن گەورە و بچووکی لێ کردووە.

پێشتریش ژنێکی دیکە بەناوی لیندسی بۆیلان (تەمەن 36 ساڵ)، کە لە ساڵانی 2015-2018 راوێژکاری ئابووریی ئەندرۆ کۆمۆ بووە، رای گەیاندبوو کە کۆمۆ چەند جارێک گێچەڵی سێکسیی پێ کردووە و جارێکیش توند لێوی ماچ کردووە.

وێنەیەکی لیندسی، ئانا و چارلۆت