كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوسەرۆكی شارەوانییەكی دیکەی HDP دەستگیر كرا

هاوسەرۆكی شارەوانیی كەڕەچۆبانی سەر بە پارێزگای ئەرزڕۆم لە باکووری کوردستان، بە تۆمەتی تیرۆریستبوون و پاڵپشتیكردن لە تیرۆر دەستگیر كراوە و هاوکات شۆفێرەکەشی بە هەمان تۆمەت دەستگیر كراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی٣ی٢٠٢١ لە شارۆچكەی كەڕەچۆبانی سەر بە ئەرزڕۆم، هاوسەرۆكی شارەوانیی HDP بە ناوی خالید ئوغون لە لایەن دەزگاكانی ئاساییش و لەسەر داوای دادوەر دەستگیر كرا.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، خالید ئوغون بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی كاری بۆ PKK كردووە، هەروەها پروپاگندەی بۆ كردوون دەستگیر كراوە، بەڵام ئەو رەتی دەكاتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە PKKەوە هەبێت.

یاقووب ئوغون كە شۆفێری تایبەتی خالید ئوغون بووە، بە هەمان تۆمەت لە لایەن دەزگاكانی ئاساییشی تورکیاوە دەستگیر كراوە و لەسەر داوای دادوەریش تا رۆژی دادگاییكردن پێویستە لە گرتنگە ڕابگیرێن.