چین دوای هاوکاریکردنی عێراق بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا هاوکاریی لوبنانیش دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چین دوای هاوکاریکردنی عێراق بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا هاوکاریی لوبنانیش دەکات

دوای هاوکاریکردنی عێراق بە پێدانی بڕێک پێکوتەی دژەکۆرۆنا، کۆماری میللیی چین بە هەمان پێکوتە هاوکاریی لوبنان دەکات.

وانگ کیجیان، باڵوێزی چین لە بەیرووت رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە 50 هەزار ژەم پێکوتەی سینۆفارمی دژەکۆرۆنا، هاوکاریی لوبنان دەکات.

وانگ کیجیان هەروەها رایگەیاندووە، ناردنی 50 هەزار ژەم پێکوتەکە بۆ لوبنان بەخۆڕاییە و لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی چینە بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021 بڕی 50 هەزار ژەم پێکوتەی دژەکۆرۆنا وەک بەخشین و هاوکاریی چین، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.