كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆمپیۆ بەهۆی سعودیە هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی جۆ بایدن

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی سعودیەوە، هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا (2018-2021)، بە کەناڵی (فۆکس نیوز)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سعودیە ”هاوبەشێکی ئەمنیی گرنگ“ی ئەمریکایە و ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا (لە 21-1-2021ـەوە تا ئێستا)، هەوڵ دەدات ئەو وڵاتە ”بکاتە دوژمن“.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئیدارەی جۆ بایدن هەوڵی دانوستاندن و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئێران دەدات، کە ئەو وڵاتە ”دەستی لە کوشتنی خەڵک لە هەموو جیهان هەیە“.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بە ئیدارەی نوێی وڵاتەکەشی راگەیاندووە، ”ئەگەر بەدوای بکوژاندا دەگەڕێن، لەناو بەرپرسانی باڵای ئێران بەدوایدا بگەڕێن نەوەک لە سعودیە“.

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا راپۆرتێکی پێشکەشی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە و تێیدا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەی بە کوشتنی جەمال خاشقچی تۆمەتبار کردووە.

دوای ئەو راپۆرتە، جۆ بایدن رایگەیاند، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر سعودیە، دەگۆڕێت.