یابان لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا لە کۆمەوە داوایەک ئاراستەی چین دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یابان لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا لە کۆمەوە داوایەک ئاراستەی چین دەکات

حکوومەتی یابان لەبارەی پشکنینی پەتای کرۆناوە، داوایەک ئاراستەی کۆماری میللیی چین دەکات.

وەزارەتی تەندروستیی چین لە مانگی 1ـی 2021ـەوە لە رێگای کۆمەوە پشکنینی کۆرۆنا دەکات و زانایانی ئەو وڵاتە پێیان وایە پشکنینی کۆم ئەنجامی باشتر دەدا لە پشکنینی لووت و دەم.

گوتەبێژی حکوومەتی یابان رایگەیاندووە، لەڕێی باڵوێزی وڵاتەکەیەوە لە پەککین، داوایان لە چین کردووە پشکنین لەڕێی کۆمەوە بۆ ئەو گەشتیارە یابانییانە نەکات، کە سەردانی چین دەکەن.

زانایانی جیهان بە پێچەوانەی زانایانی چین، پێیان وایە پشکنین لەڕێی کۆمەوە ئەنجامی دروست نادات.

گوتەبێژی حکوومەتی چین ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پشکنین لەڕێی کۆمەوە یابانییەکان تووشی بارودۆخێکی دەروونیی خراپ دەکات.

ئەو داوایەی یابان دوای ئەوە دێت، کە دەنگۆی پشکنینی ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ئەمریکی لە چین لەڕێی کۆمەوە بڵاو بووەتەوە و حکوومەتی چینیش رەتی دەکاتەوە.